ئەرک و کارى ناوەندى پەروەردەیی شیکار ئەمەى خوارەوەیە
ناوەندى پەروەردەىى شیکار (ناوەندى ڕاهێنان و پیشەیی شیکار) ناوەند (سەنتەر)ێکى تایبەتى پەروەردەیی ناحکومیە لە سۆران، کە سەرپەرشتیکردن و بەرێوەبردنى لەلایەن ئامادەیی شیکارى ناحکومیەوە دەکرێت. ئەرک و ئامانجەکەى ئەرکى سەرەکى ئەم ناوەندە کردنەوەى خولەکانى بەهێزکردنە بۆ قوتابیانى سنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران لەماوەى پشووى هاوینە یان زستانە. شوێن و ناونیشانەکى دەکەوێتە ناو باڵەخانەى ئامادەیی (شیکار)ى ناحکومى لە سۆران (خوار نەخۆشخانەى ئاشتى) پەیوەندیکردن بە ناوەندى شیکار لەڕێگەى ئەم ژمارە تەلەفۆنانە دەبێت 07507265158 - 07844454346 هەروەها واتسەپ و ڤایبەر و تیلیگرامیش بە هەمان ژمارە بەردەستن